Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:31

لە عێراق تاوەکو ئێستا 17 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە

کوردستان TV
100%

له‌ عێراق لە سەرەتای ساڵی 2020ه‌وه‌ تاوەکو ئێستا 17 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە.

 

ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانیی لە عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە، ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد کنانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا: لە ساڵی لە 2020 دا 17 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی تۆمارکراوە.

ئەحمەد کنانی گوتیشی: لایەنە فەرمییەکان ئاماری توندوتیژی خێزانییان لە عێراق پێداوین، حاڵەتی توندوتیژی خێزانیی لە دادگاکاندا تۆماکرابوون، وێرای زۆری ئەو ژمارەیە زۆرینە پێیان وایە حاڵەتەکان لەم ژمارانە زیاترن، چونکە هەندێک لە حاڵەکان بەهۆکاری جیاواز ناگەنە دادگاکان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.