Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:14

پۆلیسی که‌رکوک: به‌هۆی کێشه‌ی قه‌رزه‌وه‌ 4 که‌س له‌ گه‌ڕه‌کی باروتخانه‌ برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی به‌هۆی كێشه‌ی قه‌رزه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان دوو خانه‌واده‌ دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاووڵاتی بریندار بوون.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: لە نزیک مزگەوتی ھاوکاری لە گەرەکی باروتخانەی شاری کەرکوک، بە ھۆی کێشەی قەرزەوە دەمەقاڵی لە نێوان دوو ماڵ دروست بووە شەرە تەقە لە نیوان ھەر دوو ماڵه‌کە ڕوویداوە.

ڕاشیگه‌یاند: بە ھۆیەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا تیمەکانی پۆلیس گیشتونه‌تە شۆینی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.