Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:19

لێژنەی شەهیدان بەدواداچوون بۆ ئەو زەوییانە دەکات کەبەناوی شەهیدانەوە بازرگانی پێوە دەکرێت

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رڵه‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 26 ى 11 ى 2020 ، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سوسن محه‌مه‌د  میرخان سه‌رۆك و جێگر و بریارده‌ر و ئه‌ندامان بەمەبەستی گفتوگۆكردن و بەدواداچوون بۆ ئەو زەوییانەی بەناوی شەهیدانەوە بازرگانیی پێدەكرێت و رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌ له‌گه‌ڵ وەزارەتی شەهیدان سەبارەت بەو رێكخراوانەی هاوكاری و كەلوپەل بەسەر خانەوادەی شەهیدان دابەش دەكەن به‌ڕێوه‌چوو


لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رڵه‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌ تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر سەردانیكردنی لیژنەكە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کەشاندێكی لیژنەكه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌مه‌به‌ستى بەدواداچوون بۆ ئەو ناڕەزایەتییەی سەبارەت بەدابەشكردنی كەلوپەل بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامیدابوو و لەگەڵ وەزیرو بریكاری وەزیری پێشمەرگە كۆببووەوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاریدا بانگهێشتنی وەزارەتی شەهیدان بكات بۆئەوەی هەماهەنگیی زیاتر دروست بكرێت و بەدواداچوون بۆ بابەتی دابەشكردنی یارمەتی بەسەر كەسوكاری شەهیدان بكرێت، كە چیتر وەزارەتی شەهیدان رێگەنەدات ئەو جۆرە كەلوپەلە كۆنانە بەسەر خانەوادەی شەهیداندا دابەش بكرێت.

لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رڵه‌مانی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت كه‌هەر لەكۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاری ئەوەشیدا بەفەرمی نوسراو ئاڕاستەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بكات تاوەكو كۆنتڕۆڵی ئەو رێكخراوانە بكەن كەبەناوی شەهیدانەوە كاردەكەن.

لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردراوه‌ ئەو لیژنەیه‌ی كه‌ لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دیاریكراوە بەدواداچوون بكات بۆ ئەو زەوییانەی كەبەناوی شەهیدان بازرگانیی پێوە دەكرێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.