Erbil 21°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:18

وه‌زیری ناوخۆ: چه‌مچه‌ماڵ 7500 ماڵباتی شه‌هید و ئه‌نفالی هه‌یه‌ شایانی هه‌موو خزمه‌تێکن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌ و یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال چاپ كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/11/2020، به‌ ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌ و یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال چاپ كرا.

وه‌زیری ناوخۆ ڕایگه‌یاند كه‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ حه‌وت هه‌زار و پێنجسه‌د ماڵباتی شه‌هید و ئه‌نفالی هه‌یه‌، بۆیه‌ شایانی هه‌موو خزمه‌تێكن و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ قه‌رزاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌زانن و وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی بچووكیش كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی چه‌مچەماڵی ڕاگه‌یاند.

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان  به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به‌ هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ دا، كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا ده‌ رۆژی دیكه‌، خزمه‌تگوزاریی چاپكردنی مۆڵه‌تی شۆفێریش له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌ست ده‌بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری ته‌واو كرد، هه‌مان رۆژ پێی ده‌درێته‌وه‌. له‌ كاتێكدا پێشتر له‌ سلێمانی چاپ ده‌كرا و 10 رۆژی پێویست بوو تا ته‌واو ده‌بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.