Erbil 32°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:22

ماڕادۆنام چۆن بینی ؟ .

کوردستان TV
100%


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ناوەڕاستی دووهەزارەکانی ئەم سەدەیە لەگەڵ هەڤاڵێکم لەناو ئۆسلۆی پایتەخت پیاسەیەکی هاوینانەمان له سەنتڕاڵی شار دەست پێکرد وکه  نزیک تەلاری ستوورتینگە بووینەوە خەڵکێکی زۆر له نزیک هۆتێل گڕاند گردببوونەوە ، من یەکسەر زانیم ئەم گردبوونەوەیه بۆ خاوەن ناسناوی مۆندیالی 1986 دیگۆ ئەڕماندۆ ماڕادۆنایه ، چونکه چەند ڕۆژێك پێشتر دەمزانی ئەو ئەستێرەیە بۆ نمایشێکی تۆپی پێ سەردانی ئۆسلۆ دەکات ، تا دەهات لەو جەنجاڵیە جەماوەریەی پێش گڕاند هۆتێل نزیک دەبووینەوە ، بەڵێ ئەوەی من گووتم ڕاستبوو ماڕادۆنا هێشتا له ژوورەوە بوو ،پۆلیسێکی زۆر بۆ بەرەڤانی ناوبراو دەورووبەری هۆتێلیان کۆنتڕۆڵ کردبوو ، ئەو کاتانەی ماڕادۆنا هاتە دەرەوە من له پێشەوە بووم ، هەر ئەوەندەم تووانی وێنەیەکی به مۆبایلەکەی خۆم بگرم ، و هەروەها سڵاوی لێ بکەم ،بەگەرمی وڵامی دامەوە ، کەسایەتیەکی ڕوو خۆش و میللی پێوە دیاربوو ، ئەو کات بەو وێنەیەی من گرتم بابەتێکم لەسەر نووسی بۆ ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، ئەو کاتانەی بینیم تازە وازهێنانی خۆی له ماددە بیهۆشکەر ڕاگەیاندبوو .. ئەڕماندۆ یاریزانێکی بێ وێنەبوو له مێژووی تۆپی پێی جیهاندا ، هەروەها ئەفسانەیەکی پڕ بەهابوو ،له مۆندیالی لاوانی 1979 ی تۆکیۆ سەرەتای هاتنه نێو گۆڕەپان بوو ، له مۆندیالی مەکسیکۆی 1986 وەك ئەفسانەیەکی خەیاڵاوی دەرکەوت و پاڵەوانی گەورەکانی بەدەستهێنا ، کۆچکردوو  دڵی ملیونەها کەسی به یارییە سیحراویییەکانی  خۆش دەکرد ، مخابن ڕۆژی چوار شەممه 25/11/2020 کۆچی دوایی کرد .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.