ھه‌زار و ٨٠٠ ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراق كه له بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و نیوه به ھۆی ھێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه له كه‌مپه‌كانی كه‌ركووك ده‌ژین، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
به گوێره‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركووكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ھه‌زار و ٨٠٠ ئاواره‌ی ناوخۆ كه‌مپی نزراوهیان جێھێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه رێوشوێنی خۆیان.
روونكردنه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ئاوارانهیهی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌و ناوچانه‌ی كه ھێزه‌كانی عێراق پێش نزیكه‌ی سێ ساڵ ئازادی كردووه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه رووخاوه‌كانیان بڕێك پاڵپشی دارایشیان وه‌رگرتووه.
روونكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه كه‌مپێكی دیكه‌ی ئاواره‌كان پێش سه‌ری ساڵ داده‌خرێت.
داده‌خرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.