سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگه به مانه‌وه‌ی هیچ گرووپێكی چه‌كداریی له قه‌زای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا نادرێت.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو قه‌زای شنگال به ته‌نها له‌ده‌ست پۆلیسی خۆجێی ده‌بێت و حكوومه‌تی فیدڕالی به‌رپرسه له دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه، هێزه‌كانی فیدڕالی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له شنگال بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت رێگه به‌هیچ گرووپێكی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بدرێت له شنگالدا بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ده‌ستیان به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی داعش له شنگال كردووه و هێزه‌كانی سه‌ربازیی سوورن له‌سه‌ر سه‌پاندنی یاسا له شنگال.
پێشتر گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندبوو كه رۆژی چوارشه‌ممه، شاندێكی باڵای ئه‌منیی كه پێكهاتووه له جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدرال، فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور و فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی وشكانیی، حه‌مید شه‌تری گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی راسپارده‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی شنگال بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.