عه‌لی عه‌لاوی ،وه‌زیری دارایی عێراق له‌لێدوانێكیدا به‌به‌شی هه‌واڵیی گاردیانی بریتانیای راگه‌یاندووه،قه‌یرانی دارایی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو ده‌گاته 70 دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته ئاستێك كه‌شوێنی به‌تاڵی فه‌رمانبه‌ر به 50هه‌زار دۆلار تا 100 هه‌زار دۆلار له‌ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی : ده‌بێت 8 ملیار دۆلار له‌داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه،كه‌چی ٪10 ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق گوتی :نرخی نه‌وت به‌رز نابێته‌وه‌و پێویسته چاره‌سه‌رێك بدۆزێنه‌وه،ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسمان وه‌ك ڤه‌نزه‌ویلای لێدێت كه ته‌نها پشتییان به‌نه‌وت ده‌به‌ست.
شایانی باسه عێراق دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له رێكخراوی ئۆپێك،به‌ڵام دابه‌زینی نرخ نه‌وت وای له‌و وڵاته كردووه نه‌توانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، بۆیه په‌نای بۆ قه‌رز بردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.