دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە کورتترین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی لە مێژووی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، كه خۆی له ته‌نها خوله‌كێك و چه‌ند چركه‌یه‌ك بینییه‌وه و دواتر ژووری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی بەجێهێشت.
تره‌مپ لەبارەی ژمارەکانی بۆرسەوە قسەی کرد و گوتی: تەنها دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەموو کەسێک بکەم، بازاڕی پیشەسازی داوجۆنز تێکڕای سی هەزاری تێپه‌ڕاند. هیچ كات نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته. ئەوەش سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە بە هۆی ئه‌م پەتایە ڕوویانداوە. ترامپ ئەو ژماره‌یه‌ی به "پیرۆز" ناوبرد و رایگه‌یاند: ئەمە نۆیەمین جارە لە سەرەتای ساڵی دووهه‌زار و بیسته‌وه ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه بشكێندرێت.
هه‌روه‌ها چل و هه‌شته‌مین جاریشه له سه‌ره‌تای ئیدراهكهمهوه پێوانه‌كان دەشکێن . گوتیشی: تەنها دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە بکەم کە لەم ئیداره‌یه‌دا کاریان کردووە لە هەمووشی گرنگتر دەمەوێ پیرۆزبایی لە وڵاته‌كه‌م بکەم چونکە تا ئێستا ، شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. تره‌مپ لە قسەکانیدا، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان نه‌چووه سه‌ر پرسی هەڵبژاردنی و بەبێ وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی بەجێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.