پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25 ى 11 ى 2020 ، به‌سه‌رپه‌رشتی نینۆس نمرود سه‌رپه‌رشتیاری گشتى ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕێز لێنانی ده‌زگایان به‌خشی به موحسین دزه‌یی به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ناوه‌ندی هه‌ولێر
ڕێز لێنانه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و كار‌و شه‌ونخونیانه‌ی كارمه‌ندان و پزیشكان و به‌رێوه‌به‌رانى تاقیگه‌كه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستاكه ڕۆژانه زیاتر له 1000 پشكنین بۆ كوردستانیان ئه‌نجامداوه
له‌وته‌یه‌كدا نینۆس نه‌مرود له‌مه‌ڕاسیمی ڕێزلێنانه‌كه‌دا به‌ناوی ده‌زگاوه ڕۆڵ و كاری ئه‌م ناوه‌نده‌ی به‌رز نرخاند كه‌توانیویه‌تى له‌هه‌ولێر و سنوره‌كه‌دا خزمه‌تێكی به‌رچاو و مرۆڤانه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.