Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:17

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی: کارگەیەکی خۆڵ و خاشاک لەسەر رووبەری96 دۆنم زەوی دروست دەکرێت

بایەخێكی زۆر بە پاراستنی ژینگەی كوردستان دەدات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئامێدی، كارگەیەكی خۆڵ و خاشاك دروست دەكرێت كە خۆڵ و خاشاكی زیاتر لە 13 شارەوانی سنوورەكە چارەسەر دەكات و ئێستاش بەرێژەی 70% كارەكانی دروستكردنی تەواوبووە و بەمزووانەش بە تەواوەتی بەگەڕ دەخرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ بەپێی شارەوانیی قه‌دشی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئامێدی، ئێستا قۆناغەكانی دروستكردن و كاركردن لە كارگەكەدا بەڕیژەی سەدا 70 تەواو بووە و بەمزووانەش تەواو دەبێت بۆ وەرگرتن و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی 13 شارەوانی سنووری قه‌زای ئامێدی كە ئێستا رۆژانە زیاتر لە 15 تۆن خۆڵ و خاشاك لە سنوورەكە كۆدەكرێتەوە.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ كارگەكە دەكەوێتە كۆمەڵگەی قەدشی سەر ناحیەی سەرسەنكێ و لەسەر رووبەری 96 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا رۆژانە 15 تۆن خۆڵ و خاشاك لە سنوورەكە كۆ دەكرێتەوە و تەواوبوونی كارگەكەش بایەخێكی زۆری لە بواری ژینگەسازی دەبێت، كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە پاراستنی ژینگەی كوردستان و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك دەدات، ئەویش لە رێگەی كۆكردنەوە و چارەسەركردن و دروستكردنی كارگەی تایبەت بە خۆڵ و خاشاك.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.