Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:04

لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا پێکدەهێندرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راسپاردەیەکی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەرکردووە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کردووە لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی گفتوگۆ بکەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.

بەگوێرەی راسپاردەکە کە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە،لیژنەکە رادەسپێردرێت گفتوگۆ لەگەڵ هەولێرو بەغدا بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو کە لەگەڵ دەستوور و یاسا بگونجێ و یەکسانی لەدابەشکردنی سامان لەنێوان رۆڵەکانی گەل بەدی بێنێ و لەرەشنووسی بودجەی فیدڕاڵی گشتی بۆ ساڵی 2021 زامن بکرێت.

وەرگێڕان و داڕشتەوەی /رزگار

ژێدەر/شەفەق نیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.