سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: سازدانی كۆنفڕانسی "ئابووریی ھەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" بە بەشداریی سەرۆكی حكوومەت، بایەخی زۆری ھەیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی كۆمپانیای زیاتری ئەمەریكا بێنە ھەرێم و، گرنگیدانی ئەمەریكاشە بە ھەرێمی كوردستان.
دارا جەلیل خەیات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێم، لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفڕانسی ئۆنڵاین لەبارەی ئابووریی ھەرێمی كوردستان دوای كۆرۆرنا دەكەین، كە گرنگییەكی زۆری ھەیە و بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانیش زۆر باشە، بە تایبەت لەگەڵ ئەمەریكا".
دارا جهلیل خەیات گوتیشی: "كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دەیانەوێت كار بكەن و وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن، بێگومان ئەو كارەش گرنگیدانی ئەمەریكایە بە ھەرێمی كوردستان، چونكە ھەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا زۆر جێی بایەخە".
سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، لە ھەرێمی كوردستان چەندین كۆمپانیا ھەن كە لە چەندین بواردا كار دەكەن، وەكو بازرگانی و وەبەرھێنان و كۆمپانیاكانی بواری نەوت. كۆنفڕانسی ئابووریی ھەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا، بە بەشداریی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانیی ئەمەریكا و بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا ئەنجام دەدرێت، كە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.