Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:04

وه‌زیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیا دەکات

کوردستان TV
100%

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بەسەرۆکایەتی شاندێک کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی نەوت، بازرگانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتووە، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ گفتوگۆ دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.