Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:06

کازمی: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ھەڵەکانی نێو یاسای قەرز

کوردستان TV
100%

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە وەبەرھێنان لەکارە لەپێشنەکانی حکوومەتی عێراقدایە و گوتوویەتی: "ئاسنکاری بۆ رێوشوێنەکانی تایبەت بە وەبەرھێنەران لە عێراق دەکەین".

باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی رایگەیاندووە، گرنگە وەزارەتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی کار برەخسێندرێت و سەرجەم کەرتە گرنگەکانی دیکەیش چالاکتر بکرێن.

گوتیشی: "ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونمان کارمان کردووە بۆ زیادکردنی داھاتەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکەین".

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە کە ھەندێک کێشە و ھەڵە لە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) ھەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن و گوتی: "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ھەڵەکانی نێو یاسای قەرز".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.