Erbil 20°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:51

شه‌پۆڵێکی باران بارینی به‌خور ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه‌

هۆشداری له‌ دروستبوونی لافاو ده‌درێت
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی كردووه‌ كه‌ شه‌پۆڵێكی بارانێكی به‌خۆر ناوه‌راست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه‌و شه‌قامه‌كان ژێر ئاو ده‌خات.

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئه‌مِرۆ سێشه‌ممه‌ هۆشداری داوه‌ له‌ هاتنی بارانێكی به‌خۆر كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌قامه‌كان ژێر ئاو بكات و ببێته‌ هۆی دروست بوونی لافاو له‌ چه‌ند شارێكدا.

ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه‌شناسی داوای له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسانی شاره‌كانی عێراق كردووه‌ كه‌ خۆیان بۆ ئه‌و بارانه‌ به‌خوره‌ ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و شه‌قامه‌كان ژێر ئاو ده‌كات.

هه‌روه‌ها سادق عه‌تیه‌، پێشبینی كردووه‌ كه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ ناوه‌ڕاستی عێراق و باشوور و فوراتی ناوه‌راست بگرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.