Erbil 20°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 01:51

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 چاڵاکوانی کورد ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 لە شاری شاباد (ئیسلام ئاوا) ی پارێزگای کرماشان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دوێنێ دووشه‌ممه‌ 23 ى 11 ى 2020  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی و کەلتووریی شاباد بە ناوی "داریوش مورادی" و دەستبەسەریان کرد.

هەنگاو چەند کاتژمێرێک پێشتر، هەواڵی دەستبەسەر کرانی "ئانیسا جەعفەری مێهر"، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شابادی بڵاو کردبووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە کوردە و جیا لە دەستبەسەر کرانی ئەوان، ماڵەکەیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیاندا گرتووە.

رێكخراوی هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو چالاکە کوردە یا ئەو تۆمەتەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئەم دوو چالاکە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.