Erbil 17°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:22

وه‌زیری به‌رگری عێراق : داعش توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌کانی نه‌ماوه‌

دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له‌ باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه
کوردستان TV
100%

جومعه‌ عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق رایده‌گه‌ێنێت،له‌ئێستادا، دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له‌ باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه‌.

جومعه‌ عناد له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌  له‌ئێستادا، ، دوو ھه‌زار چه‌كداری داعش له‌ باكووری بابل، به‌غدا و ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان بوونیان ھه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان چه‌كداری خۆجێین.

راشیگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ھێرشه‌كانیاندا، چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كارده‌ھێنن و گوتی: له‌نێو ئه‌و چه‌كه‌ پێشكه‌وتووانه‌دا كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌كاری ده‌ھێنن، جوره‌ قه‌ناسێكه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی له‌ دووری دوو كیلۆمه‌تر ده‌پێكێت.

جومعه‌ عناد ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش توانای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی نه‌ماوه‌ و له‌ ھه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ھێزه‌كانی سوپایش ناتوانن ره‌وشی ئه‌منی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن به‌ تایبه‌تیش ناوچه‌ بیابانه‌كان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.