Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:40

په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاوو ئاوەڕۆ دەکات

کوردستان TV
100%


 لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوبەری گشتیی ئاوو ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرانی ئاوی پارێزگاکانی ھەرێم و ستافی وەزارەتی شارەوانی كۆبوونه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا  لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سەرەتای کۆبوونەوەکە لوقمان وه‌ردی سەرۆکی لیژنە کورتەباسێکی دەربارەی گرنگیی ئاوو پاراستنی ئاوو ئاوەڕۆ خستەڕوو و تیشکی خستەسەر بەشێک لەبڕگەو مادەکانی ناو پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەکانی ئاوو ئاوەڕۆ لەھەرێمی کوردستان.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ دواتر شاندی میوان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر مادەو بڕگەکانی ئەو پێشنیازەیاساییە خستەڕوو و داوای ھەندێ گۆڕانکارییان کرد كه‌ لەخزمەتی زیاتری پڕۆژەکەدا بوو و داواشیانکرد کاتی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی گشتگیر لەسەر پێشنیازەیاساکە، سەرۆکی لیژنەكه‌ی په‌رله‌مانیش داوایکرد شانده‌كه‌ى وەزاره‌تى شاره‌وانیش لەداھاتووەکی نزیکدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بۆئه‌وه‌ى پێشنیازەیاساکە دەوڵەمەندتر بکرێت و ڕاپۆرتەکە ئامادە بکرێت و رێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ى خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەبەشێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوکرا لەسەر کێشەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و لیژنەی شارەوانی داوای چارەسەری کێشەکەی کرد کەبارگرانیی دارایی نەکەوێتە سەر ھاووڵاتییان و چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزرێتەوە.

لەکۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ھەردوولا جەختیان لەگرنگی و پێویستیی بوونی ئەو ھەماھەنگی و پەیوەندییانە کرده‌وە.

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.