Erbil 19°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:23

دوو پڕۆژەی کارەبا لە چه‌مچه‌ماڵ جێبەجێدەکرێن

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەمه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كێكى سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (160.714.500) ته‌نها سه‌دو شه‌ست ملیۆن و حه‌وت سه‌دو چوارده‌ هه‌زارو پێنج سه‌د دینار دوو پرۆژەی كارەبا  جێبەجێدەكرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ر  لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ  كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌سنورى ئیدارەی راپەرین  پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه‌ بریتیه‌ لە:-


-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای به‌شێك له‌گه‌ره‌كی پیریادی له‌شۆرش نزیك مزگه‌وتی محمدی.

-گه‌یاندنی هێڵی كاره‌با بۆ گوندی جافان وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (11/33/132) كه‌ی ڤی فیده‌ری 33 جه‌باری.

كاره‌بای سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆژه‌كان لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (75) رۆژدا تەواو بێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.