Erbil 32°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:17

بە بەشداری مەسرور بارزانی و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریکا کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
کوردستان TV
100%

بە بەشداری مەسرور بارزانی  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی بە شێوەی ئۆنلاین بە بەشداری  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن كۆنفرانسەكە بەرێوەبچێت و تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەكرێت.


 له‌راگه‌یاندراوێكدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و بەشداری لە گفتوگۆکان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.