Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 09:52

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هاورده‌کردنی ماسی کارب بۆ هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ فه‌رمانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ماسی كارب بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌ فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی ماسی کارب.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەک شەممە 22/11/2020، لەگەڵ نوێنەری پڕۆژەکانی ماسی گفتوگۆمان کرد بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی. دوای گفتوگۆکردن و دیراسەتکردن بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب لە 10/12/2020 بۆ کاتێکی نادیار.

7

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.