Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:23

د. سه‌باح هه‌ورامی: هیچ حاڵه‌تێکی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی سارس له‌ سلێمانی تۆمار نه‌کراوه‌

ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی نازانستی كارمه‌ندێكی تاقیگه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی سارس له‌ سلێمانی تۆمار نه‌كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، هه‌ڵه‌ی نازانستی كارمه‌ندێكی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگادار بكرێنه‌وه‌ و ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و هه‌بوونی ڤایرۆسه‌كه‌.

شىلان فه‌ره‌ج

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.