Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:22

له‌ که‌لار سێ برا خوشکى خۆیان ده‌خنکێنن

پۆلیسی گه‌رمیان ڕاگه‌ێندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەبەرواری 20\11\ 2020 ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێک لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار ، دەست بەجێ مەفرەزەکانمان چوونە شوێنی ناوبراو دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبووی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوەو گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگه‌یاند: بەئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لەشوێنی ڕووداوەکە کراو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر مەفرەزەکانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نابەتاوانەکەدا کەبەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان ئه‌نجامداوه‌ لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.