Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:31

پۆلیسی سلێمانی به‌دوای که‌س و کاری ئه‌و دوو منداڵه‌دا ده‌گه‌ڕێت

6 ڕۆژ پێش ئێستا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە
کوردستان TV
100%

له‌ ئاگادارییەكدا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: زوهرە و یوسف ناوی ئەو دوو منداڵە تەمەن 2و 3 ساڵەن كە لە ڕۆژی 16-9-2020 ەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس و كاریان دیار نیەو لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژن .

ڕاشیگه‌یاند: بۆیە لێرەوە داوا لەكەس و كاریان یان هەركەسێك زانیاری هەیە لەبارەیانەوە دەكەین پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە :

0533194011 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

97

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.