Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:34

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایه‌ک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


‌ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو، بە سەر هەردوو وەقفی شیعی و سوننییەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بگەڕێنرێتەوە بۆ رای شارەزایانى شەرعی و یاسایى و کەسانی خاوەن پسپۆڕی لە نێو ئەو دوو وەقفەدا، و پەلەش بکرێت لە دانانی کەسێک وەکو سەرۆکی وەقفی سوننیی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بەپێی رێکارە یاساییەکان و بەڵگە وەقفییەکان.   

حەداد راشیگەیاند:”داوا دەکەم لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بواری شەرع و یاساییی و کەسانی شارەزا لە بواری مێژوو و ئەوقاف  پێک بهێنرێت و پێویستە قسەی کۆتایییش لەسەر ئەو بابەتە دادگا بیکات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە کێشەی لەسەرە و پەیوەندیی بە دادگای تایبەتمەندەوە هەیە و بە رێککەوتنی سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و رێگری کردن لە دەرهاویشتەکانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەرسه‌قامگیریى ئاشتى گەلی عێراق هەبێت.”

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.