Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:30

شوان کەریم زراری: بەپێی دەستوور عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات

شۆڤینییە عێراقییەکان بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ دژایەتیی کوردستان بەکار دەهێنن
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شۆڤینییە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لەڕێی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردەوە، دژایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.

شوان کەریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەباسنیوزی راگەیاندووه‌ بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.

شوان زراری ده‌شڵێت پێویستە حکوومەتی عێراق یاسا و دەستوور جێبەجێ بکات و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە لایەنە عێراقییە دژەکوردەکان ”پەرلەمانتارە نۆکەرەکانی کورد لە بەغدا“ بۆ دژایەتیی هەریمی کوردستان بەکار دەهێنن.

شوان زراری داواش لەو ”پەرلەمانتارە نۆکەرانە“ دەکات هەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی خۆیان بخەنە گەڕ، نەوەک ببنە داردەستی لایەنە شۆڤینییە عێراقییە دژەکوردەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.