Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:28

سەرۆکی دیوان بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت لەدیوانی پارێزگای هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020.11.22، بەسەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ونوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرجەم قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرەگشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدا.  

                   
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی و خوێندنی سورەتی فاتیحا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "لەدەستدانی د.فەرسەت سۆفی، خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەک بەتایبەتی شاری هەولێر، گیان لەدەستدانی هەموومانی خەمبار و تازیبارکرد، بەمبۆنەیەوە جارێکیتر پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و خانەوادەی و هاوکارانی دەکەین، دواتر نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لەو هەنگاو و کارانە کرد کە پارێزگاری کۆچکردوو لەبەرنامەی کاریدا دابوون بۆ خزمەتکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتییانی شاری هەلێر، لەوبارەیەوە تیشکی خستەسەر ئەوەی پێویستە لەمەودوا بەهەمان ڕوحیەت و دڵسۆزی و لەخۆبردویەوە لەسەر ڕێگای خوالێحۆشبوو بەردەوامی بەکارەکان بدرێت، بۆئەومەبەستەش وەک سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیین هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکتان پێشکەشبکەین، لەوبارەیەوە وتی، "گرنگ ئەوەیە بەهەموولایکمان نەهێڵین هیچ کەلێنێک لەکارەکان دروست بێت".  

          
راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، سوپاس و ستایشی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە لە ڕابردوو و لەئێستادا لە پارێزگای هەولێر کردوویانە، وەکو تیمی پارێزگا و تەواوی یەکە ئیدارییەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش دڵنیاییدا هەروەک چۆن لەڕابردوودا شانبەشانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی کارەکان ڕاییکراوە، بۆلەمەودواش وەک یەکتیم هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ و  بەهەمان دڵسۆزی و شەونخونی و گەرم و گوڕییەوە کاردەکەین بۆ درێژەدان بەپلان و کارو بەرنامەکانی د.فەرسەت سۆفی و گەیاندنی خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی پایتەختی هەرێمی کوردستان و ڕێگەنادەین هیچ کەلێنێک لەکارەکاندا ڕوبدات.      

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز                                               
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.