Erbil 24°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:21

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا: هەوڵی دابەشکردنی مووچە لە بەغداوە نەزۆکە و سەرناگرێت

به‌غدا لەم بابەتەدا مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
کوردستان TV
100%


ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت  كە هەوڵی دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، هەوڵێكی “نەزۆكە و سەرناگرێت.

بەهار مەحموود ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەی چەند پەرلەمانتارێكی كوردی نەیاری هەرێمی كوردستان و هەندێك لە شۆڤێنییەكانی پەرلەمانی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان بە پاساوی دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە به‌باس نیوزی راگه‌یاندووه‌، لەگەڵ ڕیزی زۆرم بۆ ئەو هاوكارانەم كە ئەو هەوڵە دەدەن، بەڵام من وەک کەسێکی یاسایی پێموایە ئەم هەوڵە نەزۆکە و سەرناگرێت.

ده‌شڵێت كە بەپێی ماددەكانی ١١٧ و١٢١ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بابەتی مووچە کاری حکوومەتی هەرێمی كوردستانە، هەروەها “لەبەر ئەوەی بابەتێکی داراییە، پەرلەمان ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەت بڕیاری لێ بدات، واتە دەبێ حکوومەت ڕازی بێت بەم هەنگاوە.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان پرسیاری ئەوەی كردووە ئاخۆ حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق لەم کاتی قەیرانی داراییەدا ڕازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ بەرامبەرێك لە حکوومەتی هەرێمەوە دابەش بكات؟ “بە بۆچوونی سادەی ئێمە، حکوومەت ئامادەی کارێکی لەم جۆرە نییە، چونکە لە لایەک بڕی پارەکە زۆرە و ناتوانێت بەبێ تەسلیمکردنی داهاتی هەرێمی كوردستان ئەو خەرجییە لە خۆی بگرێت، لە لایەکی تریشەوە ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ماددەی ٧ی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییە کە ئەنجامدەرەکەی تووشی سزای یاسایی دەکات.

بەهار مەحموود په‌رله‌منتاری فراكسیۆنی گۆران له‌په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  كە لەم بابەتەدا حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەم هەنگاوە ڕازی نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.