Erbil 21°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 21:23

نه‌هرۆ مه‌حمود: خه‌ڵکی عێراق ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌که‌ن که‌ خزمه‌تێکی به‌رچاوی هه‌رێمیان کردووه‌

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردنى لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە قـەیرانەکانی عـێـراق و ململانێی سـیاسـی و ئەو كاریگەریانەی كە هەیەتی بۆ سەر گۆرەپانی سیاسی لە عێراق و هەرێم نەهرۆ مەحمـود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فرکسیۆنی پ.د.ک رایگەیاند: سەبارەت بە پرسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر مەسەلەی شایستە داراییەكان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی عێراق دەكات بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە.

روونیشیكردەوە كە ئەوەی كە باس دەكرێت كە شەقامی عێراقی دژی كوردە راست نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە خەڵكی عێراق دەستخۆشی لە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی كورد دەكەن كە توانیویانە بە شێوەیەكی بەرچاو پێشكەوتن لە گشت بوارەكان بە دەست بێنن، ئەوانەی لە تیڤییەكان قسە دەكەن تەنها مەرامیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بە دەست بێنن، چونكە ئەوان لە رابردوودا هیچ خزمەتێكیان پێشكەش بە خەڵكی خۆیان نەكردووە.

فەشەلی ئەو حزبانەیە كە نەیانتوانیوە خزمەت بكەن ئەوان ئەو پرۆپاگەندانە دەكەن. سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رایگەیاند: وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەردووكیان دیراسەتی باری دارایی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی لەوێوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان بۆ پەرلەمان بینێرن. 
سەبارەت بە پرسی كۆكردنەوەی واژوو لە سەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە گوایە داوا دەكەن لە بەغداوە راستەوخۆ بدرێن. روونیكردەوە كە 117 ئەندام پەرلەمان واژوویان كردووە بەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بچێتە سەر بەغدا، لە نێو ئەو پەرلەمانتارانە 7 ئەندامیان كوردن. لە رووی یاسایی و دەستوورییە ئەو واژوو كۆكردنەوەیە هیچ بنەمایەكی نییە. چونكە لە چەند مادەیەكی دەستووری عێراق باس لە دەسەڵاتی هەڕێم دەكات لە رووی تەشریعی وتەنفیزی دادوەری كە خۆی خاوەنیەتی و خۆی بڕیار دەدات.

وەزعی عێراق بۆ زانیین زۆر ناسەقامگیرە، بۆیە رادەستكردنی تەواوی داهات لە كاتی ئێستادا بۆ بەغدا مەترسیدارە، وەك ئەوەیە تۆ پارە لە بانكێك دابنێی 8 خاوەنی هەبێت نەزانی مامەڵەت لەگەڵ كێ كردووە.

ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەی دەیكەن دەزانن ئەو كارەی دەیكەن نادەستوورییە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ پرۆپاگەندەی هەلبژاردنە. ئەو پرۆژەیە بیرۆكەی پەرلەمانتارانی كوردە، نەك عەرەب. ئایا هەر شتێك دژی كورد بێت ئەو پەرلەمنتارە عەرەبانە دەتوانن بەرگری لێ بكەن ئەو ئامادەییان تێدایە ؟ ئەكید نەخێر . 
سەبارەت بە رێككەوتنی شنگال رایگەیاند: حكومەتی كازمی تیمێكی سەربازی ناردووە بۆ ناوچەی شنگال، بەڵام هێزەكانی حه‌شد رێگری لێ دەكەن شانبەشانی پەكەكە مەرامی دیكەیان هەیە و ئەو ناوچەیە بۆتە مۆڵگەیەكی تیرۆریستی، پێشبینیش دەكرێت رووبەرووبوونەوەی سەربازی رووبدات.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.