Erbil 21°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 23:28

بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و مه‌سرور بارزانی کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆڕۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە رێکدەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکا، کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێکدەخرێت.

لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی: چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات ، بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.