Erbil 21°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 23:23

گه‌وره‌‌ تیرۆریستێکی داعش له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ھه‌واڵگرییدا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی به‌غدا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكیان له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ باشووری به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چوار تیرۆر به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكراوبوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌ ناو فه‌رمانده‌ی ھێزی كه‌رتی باشوور سه‌ربه‌ داعش بووه‌ و  له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا،دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ به‌شداری له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.