Erbil 19°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 01:48

تەقینەوەی مین لە شنۆ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


 

 بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کورد بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیـشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ئه‌مرۆ شەممە 21ى 11 ى 2020 بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شبۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن ٤٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز ڕوونەما خەڵکی شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی ”هەواری ئێسک“ چووەتە سەر مین.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوو (خەزەڵوەر)، لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.