Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:19

ئه‌ڵمانیا.. زستان گه‌یشته‌ باڤاریا و به‌فر هه‌موو شتێکی سپی کرد

ئه‌ڵمانیا
کوردستان TV
100%

ئه‌مساڵ زستان زوو گه‌یشته‌ ویلایه‌تی باڤاریا له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌فرێكی زۆر له‌ ویلایه‌تی ناوبراو باری ‌و هه‌موو دره‌خت و چیاو ڕێگه‌وبان و گۆڕه‌پان و ده‌شتێكی گرته‌وه‌و هه‌موو شتێكی به‌ به‌رگی سپی داپۆشی.‌ 

هاوكات به‌فر دره‌خت و چیاكانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی سپیتزینگستی له‌و ویلایه‌ته‌ داپۆشی ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زستان له‌و ناوچه‌یه‌ی باڤاریا و له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێ كردو به‌هۆی به‌فر بارینه‌كه‌وه‌ پله‌ی گه‌رما دابه‌زی و گه‌یشته‌ پله‌ی به‌ستن. 

پاش ئه‌وه‌ی به‌فر ڕێگاكانی داپۆشی كاربه‌ده‌ستان ناچار بوون فه‌رمان بده‌ن ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ ئامێری به‌فرمال پاك بكرێنه‌وه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.