Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:19

وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی مۆسکۆ دەکات

کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی مۆسکۆ دەکات و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی روسیا تاوتوێ دەکات.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لەو سەردانەی فوئاد حسێن  كە دوو رۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، چەند پرسێكی هەنووكەیی پێوەست بە دۆخی ناوچەكە و دنیا دەكەن، بەتایبەتی دۆخی سووریا و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی هەرەیەك لە كەنداو و یەمەن.

بە وتەی زاخارۆڤا تەوەرەکانی گفتوگۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن، بەتایبەت ناکۆکییەکان لە سوریا و عێراق و یەمەن و کەنداوی فارس.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.