Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:28

فەرماندەیه‌کی سه‌ربازی: بەغدا دەیەوێت بوونی هێزه‌کانی ئەمریکا بەردەوام بێت بۆ شەڕی داعش

کوردستان TV
100%

فەرماندەیه‌كی گشتی سوپای ئەمریكا رایگەیاند: بەغدا دەیەوێت بوونی ئەمریكا بەردەوام بێت بۆ شەڕی شانەكانی داعش.

ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی، فەرماندەی گشتی نێوەندی لە سوپای ئەمریكا كینیس ماكینزی   رایگەیاند: حکومەتی عێراق بەروونی ئاماژەی بەوەکردوە کە دەیەوێت پارێزگاریی لە هاوبەشی خۆی بکات لەگەڵ ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئێستا سەرقاڵی کۆتاییهێنانن بە جەنگی دژ بە داعش.

ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی گوتیشی: بوونی هێزه‌كانی ئەمریكا سنورێك بۆ چالاكییەكانی ئێران و داعش دادەنێت، رونیشیكردەوە ئێران لەم دواییەدا هێرشەكانی كەمكردووەتەوە، بە هیوای كشانەوەی ئەمریكاییەكان لە عێراق.

مەکێنزی گوتی: بەگوێرەی زانیارییەکان ھێشتا داعش زیاتر لە ده‌ ھەزار چەکدار و شانەی رێکخستنی لە عێراق و سووریا ھەیە و مەترسی سەرھەڵدانەوەی ھەیە.

ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی راشیگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆک ترەمپ تەنیا 2 ھەزار و 500 سەربازی ئەمەریکایی لە عێراق دەمێننەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.