Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:28

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌هۆی رووداوێکی هاتووچۆ منداڵێک گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%


هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كۆنی بنه‌سڵاوه‌ منداڵێك گیانی له‌ ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

فازل حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: کاتژمێر 40و1ی شه‌وی رابردوو لەسەر رێگای کۆنی بنەسڵاوە لەبەرامبەر باخچەی ئاژەڵان رووداوێکی پێکدادان روویدا لەنێوان سێ ئوتومبێل لەجۆرەکانی نیسان سەنی و شینگ یۆنگو جێبی تایبەت، لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە مناڵێکی تەمەن ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ برینداربوون، کە دوانیان  شوفێربوون جگە لەزیانێکی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی ببوە لەلایەن نیسان سەنیە تایبەتەکە بۆیە کاتێک زۆر نزیک بووەتەوە و لەشینگ یۆنگەکە لەدواوە خۆی پیاکێشاوە، ئەوەش بوەتەهۆی کۆنترۆڵ لەدەستدانی شینگ یۆنگەکە و چوونی بۆدیوەکەی دیکەی شەقام، لەوێش جێبێکی تایبەت کەلەسایدی خۆی دەهات خۆی پیاکێشاوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.