Erbil 29°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:31

یۆنیسف: زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن

کوردستان TV
100%

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یۆنیسف) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە زیاتر لە نیوەی خەڵکی جیهان لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن و ئەمەش هەتا ساڵی دووههزار و سی بەردەوام دەبێت.

یۆنیسف لەمبارەوە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاوی کردووەتەوە، سەرەڕای پێشکەوتنەکان لە زۆر بواردا، بەڵام هێشتا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان، واتە چوار پۆینت دوو ملیار خەڵک لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن و ئەو کەلوپەلانەش کە بەکاریان دەهێنن، پاشماوەکانی مرۆڤ لەناو ژینگە بڵاو دەکاتەوە و ئەمەش لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە هەڕەشەیە.بەپێی پێشبینییەکانی یۆنیسف، شهسهت و حهفتاو سێ ملیۆن خەڵک بەگشتی لە بوونی دەستشۆر بێبەشن و شوێنە بێ سەرداپۆشراوەکانی شار و گوندەکان وەک دەستشۆر بەکار دەهێنن،

هاوکات نزیکەی شهسهت و نهوهدوو ههشت ملیۆن منداڵیش لە قوتابخانەکان لە ئیمکانات و پێداویستیی تەندروستی بیبەشن.لە راپۆرتەکەی یۆنیسفدا هاتووە تەنیا دهساڵ هەتاکوو دووههزار و سی ماوە، ئەگەر دنیا بیهەوێ پرۆژەی گەشە تەندروستییە ئەکتیڤەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە بەڵگەکانی دووههزار و سی یۆنسکۆ جێبەجێ بکات، دەبێ چوار هێندەی ئێستا خێرایی بە پرۆسەی دابینکردنی پێداویستی بۆ هاووڵاتیان ببەخشێت".یۆنیسف ئاماژەی بەوەش کردووە بەو خێراییەی ئیستا لە بواری تەندروستی، گەیشتن بە ئامانجەکان تەندروستییەکان بۆ هەموان، هەتا سەدەی بیست و دووەم دەخایەنێت".بەپێی ئاماری ئەو رێکخراوە، ساڵانە زیاتر لە سێسهد و دههەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ هەر دوو خولەک منداڵێک بەهۆی نەخۆشییەکانی سکچوون و لەبەر نەبوونی دەستشۆر و پێداویستیی تەندروستی و ئاوی پاک گیانیان لەدەست دەدەن.

...............................

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.