Erbil 29°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:23

گه‌وره‌ بازرگانێکی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ که‌رکوک ده‌ستگیرکرا

له‌ ژێر كاریگه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی
کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كرد ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا چه‌ندین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری پێگیرا كه‌ ئاماده‌ی كردبوون بۆ فرۆشتن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بازرگانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ناوی " نه‌زار سالح"ه‌ و له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ و خۆشی ئاڵوده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌.

گوتشی: ئه‌و بازرگانه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی خۆی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئێستادا خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.