Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 15:12

عێراق کار بۆ زیادکردنی داهاتی نانه‌وتی ده‌کات

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشکرایکردووە کە بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان داهاتی دەروازە سنورییەکان زیادیکردووە و دەکرێت داهاتە نانەوتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو پشتیان پێببەسترێت.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دوای جوڵاندنی دۆسیەکە و گرتنەبەری چەند رێکارێکی پێویست لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ نزیکەی پێنج هێندە زیادیکردوە و پلان هەیە زیاتر لە 25ی داهاتی گشتی عێراق لەو دەروازانە و داهاتە نا نەوتییەکانی دیکە پڕبکرێتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: لەئێستادا داهاتی نا نەوتی پێنج بۆ حهوت کۆی گشتی داهاتی وڵات پڕدەکاتەوە، پلان هەیە ئاستی ئەو داهاتانە بگەیەندرێتە لهسهدا بیست و پێنج لەناویاندا باج و گومرگ و داهاتە فیدراڵییەکانی دیکە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەکان، بە هۆکاری ئەوەی زیان بەر ئابوری وڵات دەگەیەنێت

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.