Erbil 29°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:25

به‌ ڤیدیۆ.. له‌کاتی پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌کی ئاکرێ کارگوزارێکی خۆبه‌خش له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ ڕووی ئه‌قڵییه‌وه‌ ناته‌واو بووه‌ و به‌رده‌وام شاقامه‌كانی شاره‌كه‌ی پاككردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كى ئاكرێ هاووڵاتییه‌كی ئاكرێ كه‌ خۆبه‌خشانه‌ شه‌قام و بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی پاك ده‌كرده‌وه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕه‌نجبه‌ر ئاكره‌یی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه‌ ناوی " عه‌بدوجبار " بووه‌ و له‌ ناو هاووڵاتییانی ئاكرێ به‌ "عه‌دۆ "ناسراوه‌ و له‌ ڕووی ئه‌قڵییه‌وه‌ ناته‌واو بووه‌  و سه‌رباری ئه‌و گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ی، به‌ به‌رده‌وامی خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و بازاڕو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاكرێ بووه‌ و ئه‌مڕۆش له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی ئاكرێ ئۆتۆمبیلێك به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌ڕوات و خۆی ده‌كێشێت به‌ عدۆدا و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه‌ به‌ڕێده‌كرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ و به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ له‌ ڕێگای نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌  ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وانمن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.