Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:16

مافی مرۆڤ هۆشداری ده‌دات: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌به‌سره‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌دا 40

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی  باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق هۆشداری داوه‌ له‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ پارێزگای به‌سره‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌دا 40 و داواش له‌ حكومه‌ت ده‌كات سامانه‌كه‌ی به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكات.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی  باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ پارێزگای به‌سره‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌دا 40 و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ قه‌باره‌ی سامانی ئه‌و پارێزگایه‌ سوودی به‌ دانیشتووانه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی  باڵای مافی مرۆڤ له‌عێراق داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات یه‌كسانی له‌به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی له‌ بێكاران و ده‌رچوانی كۆلیژو په‌یامانگاكان و ده‌رنه‌چووان په‌یڕه‌و بكات،چونكه‌ تا ئێستا ئه‌ندازیارو وانه‌بێژه‌كان خۆپیشاندان ساز ده‌ده‌ن و بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزێكییان لێ بگیرێ.

شایانی باسه‌ پێشتر خالد به‌تال نه‌جم،وه‌زیر پلاندانی عێراق راگه‌یاندبوو كه‌ رێژه‌ی هه‌ژاری له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو قه‌یرانی دارایی، بۆ سه‌دا 10 به‌رزبۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.