Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:17

بۆسکێتس له‌یاریگاکان دورده‌که‌وێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی بارسێلۆنایان لە یاریگاكان خستەڕوو، ئەویش دوای ئەو پێكانەی یاریزانەكە لە یاری شەممەی ڕابردووی ئیسپانیا لەبەرامبەر سویسرا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دووچاری هات

 لەمبارەوە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە بۆسكێتس بە لایەنی كەم بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێ‌، بەمەش ناتوانێت لە سێ‌ یاری داهاتووی بارسا لەبەرامبەر یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیاو دینامۆ كیێڤ لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا بەشداری بكات

 پێشتریش ئیدارەی بلاوگڕانا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاندبوو كە بۆسكێتسی تەمەن سیی و دوو ساڵ دووچاری پێكانی بەستەرەكانی ئەژنۆی چەپی هاتووە بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ماوەی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان بكات 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.