Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:27

کاسێمیرۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندو گەڕایەوە مەشقەکانی تیپەکەی

کوردستان TV
100%


كاسێمیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاندو گەڕایەوە مەشقەكانی تیپەكەی

 میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە دوای ئەوەی كاسێمیرۆ لە حەوتی ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دوێنێ‌ یاریزانەكە پشكنینی تاقیگەیی تایبەت بە كۆرۆنای بۆ كراو دەركەوت ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە، بۆیە گەڕایەوە مەشقەكانی میرێنگی و بەشداری لە بەشێكی ڕاهێنانی تیپەكەی كرد

 واش چاوەڕوان دەكرێت كاسێمیرۆ بۆ یاری شەممەی داهاتووی تیپەكەی لەبەرامبەر یانەی ڤیاریال لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا ئامادەبێت، هەر بەگوێرەی سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیسپانیا، كەریم بنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی شاهانە پێكانی چاك بۆتەوەو ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە بەشێكی مەشقەكانی دوێنێی تیپەكەی كردووەو ئاواتەخوازە بۆ یاری بەرامبەر ڤیاریال ئامادەبێت

 هاوكات هەریەك لە ئیدین هازاردو ئیدێر میلیتاو هێشتا لە پەتای كۆرۆنا چاك نەبوونەتەوەو هەردوو یاریزان فێدی ڤالڤێردی و ئەلڤارۆ ئۆردیۆزۆلاش پێكانیان هەیە، بۆیە ئەم چوار یاریزانە نەگەڕاونەتەوە مەشقی ڕیال و لە تیپەكە دابڕاون 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.