Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:24

رۆژنامه‌کانی به‌ریتانیا: مانچستەرسیتی پلان دادەڕێژێت تا لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ مێسی واژوو بکات

کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردەوە كە یانەی مانچستەرسیتی پلان دادەڕێژێت تا لە مێركاتۆی زستانەدا، گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا واژووبكات

 ئەویش دوای ئەوە هەوڵەكانی یانە ئینگلیزیەكە بۆ گواستنەوەی مێسی لە مێركاتۆی هاوینەی ڕابردوو سەری نەگرت، كاتێك ئیدارەی بارسا مكوڕ بوو لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناكانی مێسی لەبەرامبەر حەوتسەد ملیۆن یۆرۆ كە ئەمەش هەمان بڕی مەرجی سزادانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەرژەنتینیەكە لەگەڵ تیپەكەی،

لەمبارەوە ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشكرای كرد كە مان سیتی بەنیازە لە مێركاتۆی زستانەدا بەرپرسانی بارسا ڕازی بكات بە كەمتر لە پەنجا ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی دەستبەرداری مێسی بن، نەوەك لە كۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەكە بە خۆڕایی و بێ‌ بەرامبەر بلاوگڕانا بەجێبهێڵێت

 ئەمەش لە كاتێكدایە كە بارسێلۆنا ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بۆتەوەو بڕی قەرزەكانی یانەكە گەیشتۆتە چوارسەدوچل ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.