Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:27

هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا داوای دوورخستنه‌وه‌ى لۆڤ له‌ئه‌رکی راهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌دا ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووچاری دۆڕانێكی سەخت هات و لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا بە شەش گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیسپانیای میوانداری دۆڕاو دەرفەتی گەیشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكەی لەدەستدا، چارەنووسی یواكیم لۆڤ لە بەردەوامبوون لە ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیا كەوتە ژێر پرسیارو داواكاری بۆ دوورخستنەوەی لۆڤ لە پۆستەكەی لە لایەن بەشێكی هاندەرانی وەرزشی ئەڵمانیا خرایەڕوو

لە ڕاپرسیەكی پەیمانگای فۆرسای ئەڵمانی دەركەوتووە كە شەستوشەش لە سەدای هاندەرانی وەرزشی و وەرزشدۆستانی ئەو وڵاتە پاڵپشتی لە دوورخستنەوەی لۆڤ لە پۆستەكەی دەكەن، شەستودوو لە سەدای ئەو ڕێژەیەش پێیان باشە یواكیم لۆڤ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول لە شوێنی لۆڤ ببێتە ڕاهێنەری مانشافت

 جێگای باسە لۆڤی تەمەن پەنجاوهەشت ساڵ لە ساڵی دووهەزاروشەشەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایەو هەردوو نازناوی مۆندیالی دووهەزاروچواردەو جامی كیشوەرەكانی دووهەزاروحەڤدەی بۆ هەڵبژاردەكە بەدەستهێناوە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.