Erbil 35°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:34

لێژنە هاوبەشەکان: ئەم شوێنانە سزا دەدرێن

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بەهۆی سەرپێچیکردن لەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و پابەند نەبون بەرێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پسوڵەی سزادان بۆ شوێنەکان دەکات.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دو_ی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه‌ بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرجەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی و هەروەها پابەندنەبون بەرێکارەکانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەکە (17) پسوڵەی سزادانی بۆ چێشتخانە، چایخانە، مارکێت و نانەواخانەی لە گەڕەکەکانی ئاشتی و رزگاری شاری سلێمانی کردوە.

وتیشی: بەهۆی بڵاونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێک لە مەرجە سەرەکیەکانی کارکردن لە شوێنەگشتییەکان جێبەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزییە، پێویستە لەسەر  شوێنەکان دەمامک و مادەکانی پاکژکردنەوە (تعقیم)بۆ کڕیارەکانیان بەردەست بخەن بۆبەکارهێنان و هەروەها سەرجەم ئەو کارمەندانەی لەوشوێنانە کاردەکەن دەمامک ببەستن.

رونیکردەوە: بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی، دەسەڵاتی سزادانی سەرپێچیکارانی داوە بە لیژنەهاوبەشەکان، بۆیە پێویستە لە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان سەرجەم مەرجەکانی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت.

ئاماژە بۆئەوەش ده‌كه‌ن  كه‌ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو شوێنانی پسوڵەی سزایان بۆکراوە، روبەڕوی رێکای یاسایی توند دەکرێنەوە.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.