Erbil 35°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:31

سەرۆکی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی: لەم رۆژانەدا 500 خانووی دیکه‌ ڕادەستی کەسوکاری شەھیدانی سنوری سلێمانی دەکرێت

کوردستان TV
100%


 سەرۆكی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەركی بارەگای بارزانی، خانوو بۆ سەرجەم شەھیدانی سنووری سلێمانی دروست كراوە، كە زیاتر لە ھەزار و500  خانوون و لە ئێستادا تەنھا 500خانوو ماون رادەستیان بكرێت، كە لەم رۆژانەدا ئەوانیش تەواو دەبن و رادەستی كەسوكاری شەھیدان دەكرێن.

دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان، به‌ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند بە بڕیاری سەرۆك بارزانی و لەسەر ئەركی بارەگای بارزانی، خانوو بۆ سەرجەم شەھیدانمان لە سنووری سلێمانی دروست كراوە و تەنھا 500 خانوو ماون، كە ئەویش دابینكردنی ھەندێك خزمەتگوزاریی وەكو رێگاوبانیان ماوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەوانیش تەواو دەبن و رادەستی  كەسوكاری شەھیدان دەكرێن.

سەرۆكی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت  بە تەواوبوونی ئەو 500 خانووە، ژمارەی خانووە دروستكراوەكان دەبنە ھەزار و500 خانوو، كە لەسەر ئەركی مەكتەبی سەرۆك بارزانی دروست كراون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مەبەست لەو كارە، خزمەتكردنە بە كەسوكاری شەھیدانی ئەو سنوورە، بۆیە بڕیار درا كە خانوویان بۆ دروست بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.