Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:27

بەڵێن عەبدولڵا: بە ماڵئاوایی دکتۆر فرسەت سۆفی هەولێر پارێزگارێکی خەمخۆر و دڵسۆزی لە دەستدا

کوردستان TV
#7
100%

بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ماڵباتی كۆچكردوو كرد رایگه‌یاند: شوێن پەنجەی لە کایەی سیاسی و کاری پەرلەمانی و کارگێڕی دیار بوو.

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست،
بەو هەواڵە لە ناخەوە خەمبارم، دكتۆر فرسەت وەک کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە ماوەی کورتی تەمەنی دا، شوێن پەنجەی لە کایەی سیاسی و کاری پەرلەمانی و کارگێڕی دیار بوو، پەرۆشی یەكڕیزی سیاسی و برایەتی بوو، بەردەوام لە هەوڵی خزمەت کردنی خەڵک دابوو، لە پێشەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بوو.

بە ماڵئاوایی دکتۆر فرسەت سۆفی، هەولێر پارێزگارێکی خەمخۆر و دڵسۆزی لە دەستدا.

لەو پێوەندە خەمناكەدا بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە ماڵباتی بەڕێزیان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێ. ڕوحی شاد ،سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەک.

بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

2020/11/18

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.