وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه، كه ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، کە ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر دەیان کەسایەتی و لایەنی نزیک لە ئێران‌دا سەپاندوە.
له لیستی سزادراوانی ئه‌مجاره‌دا ناوی دامه‌زراوه‌ی بونیادی موسته‌زعه‌فینی شۆڕشی ئیسلامی كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و هه‌وه‌رها مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران هه‌ن.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سزاکان دامەزراوەی هەژارەکانی شۆڕشی ئیسلامی دەگرێتەوە کە لە لایەن عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت.
لەوبارەیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران سەرکەوتو بووە و واشنتۆن دەستبەرداری سزاکانی سەر تاران نابێت.
پۆمپیۆ گوتیشی: پێویستە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەبێتە قوربانی قسە و باسی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و وام لێ بکات دەستبەرداری سزاکانمان بین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ئەمریکا لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر ئێران‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.